🔸لە بەردەوامیی گواستنەوەی بەندکراواندا لە زیندانی مەهابادەوە بۆ زیندانی میاندواو، دوێنێ ١٢٠ بەندکراو، لەوانە ٣٨ زیندانیی سیاسی، بە شێوەیەکی تەواوئەمنی ڕەوانەی زیندانی میاندواو کران. ئەم بەندکراوانە لە قەرەنتینەی زیندانەکە و لە دۆخێکی زۆر سەختدا و دوور لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان ڕاگیراون.
🔸بنەماڵەی یەکێک لەم بەندکراوانە لەگەڵ پێشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵەدا بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ (٣ی مارسی ٢٠٢٦) دوای بۆردومانکردنی ناوەندێکی سەربازی لە نزیک زیندانی مەهاباد، بەندکراوان ناڕەزاییان دەر بڕی و بە ئاگردانی بەتانییەکانیان داوایان کرد لە دۆخی شەڕدا بەبێ هیچ مەرجێک ئازاد بکرێن. هێزەکانی یەکەی تایبەت چوونە ناو زیندانەکە و گازی فرمێسکڕێژیان بەکار هێنا، دوابەدوای ئەمەیش لانیکەم سێ زیندانیی سیاسی بە ناوەکانی ناسر، یوونس و حەبیب (پاشناوەکانیان نەزانراوە) کە سزای زیاتر لە ١٠ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپابوو، بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە…
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2026/03/06/p47370
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram