🔸لانیکەم ١٨ زیندانیی سیاسیی کورد بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە زیندانی مەهابادەوە بۆ زیندانی میاندواو دوور خرانەوە.
🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ورمێوە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ (٣ی مارسی ٢٠٢٦) دوای بۆردومانکردنی ناوەندێکی سەربازی لە نزیک زیندانی مەهاباد، بەندکراوان کە دەرگای بەندەکانیان لەسەر داخرابوو، ناڕەزاییان دەر بڕی. ناڕەزایەتییەکە لە لایەن هێزەکانی یەکەی تایبەتەوە بە گازی فرمێسکڕێژ سەرکوت کرا. دوابەدوای ناڕەزایەتییەکە نزیک بە ١٠٠ بەندکراوی تاوانە ئاساییەکان و چەند زیندانییەکی سیاسی کە سزای بەندکرانی کورتماوەیان هەبوو، بە دانانی بارمتە یان مۆڵەتی پیشەیی، پشووی ١٥ ڕۆژەیان وەرگرت یان بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران».
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2026/03/05/p47350
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram