🔸سەجاد مەولایی، بەندکراوی سیاسیی تورک کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە بەندی زیندانیانی سیاسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ تووشی جەڵدەی دڵ بووبوو، سەرباری ئەوەی لە دۆخێکی تەندروستیی ناجێگیردایە لە وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەش کراوە.
🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ورمێوە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «سەجاد مەولایی ئێوارەی ٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ (٢٨ی فێڤرییەی ٢٠٢٦) دوای هێرشی ئاسمانیی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسراییل و ئامریکا بۆ سەر ئەو شارە و بە هۆی نیگەرانییەوە لە دۆخی بنەماڵەکەی، تووشی جەڵدەی دڵ بوو و لەسەر خۆ چوو. ئەم زیندانییە سیاسییە دوای چەند کاتژمێرێک ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەیدولشوهەدای ورمێ کرا، بەڵام سەرباری ئەوەی دەستی چەپی بێهەست کەوتبوو، بەبێ وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکیی پێویست گەڕێنرایەوە بۆ زیندان و تا ئێستەیش لە دۆخێکی سەخت و هەر لە ناو زینداندا ڕاگیراوە».
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2026/03/05/p47348
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram