🔸دوابەدوای بۆردومانکردنی یەکێک لە ناوەندەکانی بەسیجی سوپای پاسداران لە نزیک زیندانی مەهاباد، بەندکراوانی ناو زیندانەکە لە بەرانبەر بەردەوامیی ڕاگیرانی خۆیان لە دۆخی شەڕدا ناڕەزاییان دەر بڕی و هێزەکانی یەکەی تایبەتیش بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردە سەریان.
🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مەهابادەوە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «لە نزیک نیوەڕۆی سێشەممە ١٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٤دا (٣ی مارسی ٢٠٢٦) یەکێک لە ناوەندەکانی بەسیجی سوپای پاسداران لە نزیک زیندانی مەهاباد لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئامریکا و ئیسراییلەوە بۆردومان کرا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا شووشەی ژمارەیەکی زۆر لە ماڵ و دووکانەکانی دەوروبەری زیندانەکە شکان. بەندکراوانیش وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر بەردەوامیی ڕاگرتنی خۆیان لە دۆخی شەڕدا ئاگریان لە بەتانییەکانیان بەر دا. هێزەکانی یەکەی تایبەت چوونە ناو زیندانەکەوە و بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردە سەر بەندکراوان».
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2026/03/03/p47336
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram