🔸سەرجەم زیندانییە سیاسی و مەزهەبییەکانی بەندی «ئێرشاد»ی زیندانی ناوەندیی ورمێ لە دووتوێی نامەیەکدا ڕوو لە بەرپرسانی زیندان، وێڕای ئاماژەدان بەو بارودۆخەی دوای شەڕ هاتووەتە ئاراوە داوایان کردووە دەسبەجێ ئازاد بکرێن. ئەم بەندکراوانە دوای ئەوەی نامەکەیان ڕادەستی نووسینگەی پاسەوانیی زیندان کردووە، لە بەردەم پاسەوانییەکەدا گرد بوونەتەوە و داوای بەدەمەوەچوونیان لە بەرپرسان کردووە.
🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ورمێوە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «٦٢ زیندانیی سیاسی و مەزهەبیی بەندکراو لە بەندی بەناو «ئێرشاد»دا نامەیەکیان ڕوو لە بەرپرسانی زیندان و دادوەری چاودێر واژۆ کردووە و وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە بەرانبەر دۆخی ئەمنیی خۆیان لە ناو زیندانەکە و هەروەها هەلومەرجی بنەماڵەکانیان لە شارە جیاوازەکاندا، داوایان کردووە وەکوو زیندانییەکانی تاوانە گشتییەکان بتوانن بە دانانی بارمتە ئازاد بکرێن یان مۆڵەتی پشووی کاتییان پێ بدرێت».
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2026/03/03/p47334
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram