🔸شاهین وەساف، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەلماس و دانیشتووی ورمێ کە پێشتر بە تۆمەتی «سیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو و دوای هەڵوەشانەوەی سزاکە لە دیوانی باڵای ئێراندا لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامییەوە سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، پاش تانەلێدانی جێگری داواکاری گشتیی ورمێ لەو بڕیارە جارێکی تر لە دادگای پیاچوونەوەی ورمێ دادگایی کرایەوە.
🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بارودۆخی ئەم بەندکراوە کوردە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «شاهین وەساف ساڵی ١٣٩٦ (٢٠١٧) ئێرانی بەجێ هێشت و لە تورکیا داوای پەنابەریی کرد. ئەمە لە کاتێکدا بوو کە دۆسیەیەکی کراوەی هەبوو کە لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدا بوو. بەڵام ساڵی ١٤٠١ (٢٠٢٢) بە هۆی هەندێ کێشەی خێزانییەوە گەڕایەوە بۆ ئێران و چەند ڕۆژ دوای گەڕانەوە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا».
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2026/02/26/p47309
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram