🔸شەهابەدین حەقدار، چالاکوانی سیاسیی خەڵکی سەڵماس و دانیشتووی ورمێ کە پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە سزای دە ساڵ و ڕۆژێک بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، لە ڕەزبەری ئەمساڵەوە (ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥) بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگا دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ.
🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «ئەم چالاکوانە سیاسییە لە خەرمانانی ١٤٠٣دا (سێپتامبەری ٢٠٢٤) دوای چەند ساڵ ئەندامبوون لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنە کورددا و بە وەرگرتنی ئەماننامە، لە هەرێمی کوردستانەوە گەڕایەوە بۆ ورمێ. بەڵام سەرباری وەرگرتنی ئەماننامە و پاش چەند ڕۆژێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دوای ٧ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا».
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2026/02/25/p47298
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram