🔸ئەحمەد تەموویی، زیندانیی سیاسیی پێشوو کە ساڵی ١٤٠٠ (٢٠٢١) دوای ١٤ ساڵ زیندانیبوون لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرابوو، جارێکی تر دەستبەسەر کرایەوە.
🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «ئەحمەد تەموویی، چالاکوانی سیاسیی کوردی خەڵکی سەڵماس، دوای ئازادبوون لە زیندان لە تاران دەژیا و وەکوو شۆفێری تەکسیی ئێسنەپ کاری دەکرد. بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ (٢٣ی فێڤرییەی ٢٠٢٦) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار».
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/02/24/p47293
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram