🔸ڕەوف شێخمەعرووفی و محەممەد فەرەجی، هاووڵاتیانی کوردی خەڵکی بۆکان کە لە سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی»دا دەستبەسەر کرابوون، دوای سێ ساڵ ڕاگیران لە زیندان و دۆخی هەڵپەسێردراودا، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆرشی ئیسلامیی مەهابادەوە بە تۆمەتی «موحارەبە» و «افساد فیالارض» سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپا.
🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «ئەم دوو زیندانییە سیاسییە لە مانگەکانی ڕابردوو و لە دوو پرۆسەی جیاوازدا لە لقی یەکەمی دادگای شۆرشی ئیسلامیی مەهاباد دادگایی کران و ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ (٢٤ی فێڤرییەی ٢٠٢٦) لە زیندانی بۆکاندا بە شێوەی فەرمی پێیان ڕاگەیەنرا کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە».
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2026/02/24/p47291
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram