🔸سوهراب بەهرامی، ژینگەپارێز و چالاکوانی مەدەنیی ناسراو، هەروەها بەهمەن نادری، زیندانیی سیاسیی پێشوو، زیاتر لە مانگێکە لە دۆخێکی هەڵپەسێردراودا لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی سنە و کرماشان دەستبەسەرن.
🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، سوهراب بەهرامی ڕۆژی ٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ (٢٥ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە شوێنی کارەکەی و لە شەپۆلی دەستبەسەرکردنی چاکوانانی مەدەنیی شاری سنەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەربووندا بە مەبەستی وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ خراوەتە بەر گوشارەوە و بڕیاری دەستبەسەربوونیشی جارێکی تر درێژ کراوەتەوە. سوهراب بەهرامی پێشتریش بە هۆی چالاکییە مەدەنییەکانیەوە پێشینەی دەستبەسەربوون و بەندکردنی هەیە.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/02/24/p47289
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram