🔸فواد فەتحی، چالاکوانی کرێکاری و زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی سنە کە سزای ٤ ساڵ بەندکران لە زیندانی ئێڤینی تاراندا تێ دەپەڕێنێت، وەکوو ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر ئەزیەتدان و هەراسانکردنی مەبەستداری زیندانیانی سیاسیدا مانی لە خواردن گرتووە و ئێستە لە نۆیەم ڕۆژی مانگرتنەکەیدایە.
🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە کە لە بەندی ٧ی هۆڵی ٤ی زیندانی ئێڤینی تاراندایە، لە ڕۆژی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ەوە (١٤ی فێڤرییەی ٢٠٢٦) وەکوو ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر ئەزیەتدانی مەبەستدار و بەردەوامی زیندانیانی سیاسیدا مانی لە خواردن گرتووە. فواد فەتحی هاوکات بڕیاری داوە دەواودەرمانی نەخۆشیی سییەکانیشی بە کار ناهێنێت و دەوترێت لە ئێستەدا دۆخی تەندروستیی خراپ و مایەی نیگەرانییە.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-strike-ku/2026/02/22/p47265
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram