🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ڕاپەڕینەکەوە تا ئێستە توانیویەتی ناسنامەی ٤٧٠ هاووڵاتیی کورد تۆمار و پشتڕاست بکاتەوە کە لە لایەن دامودەزگا جیاوازە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و لەسەر چارەنووسی زۆربەیان هێشتا هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.
🔸هەر لەم ماوەیەدا ژمارەیەک لە هاوڵاتیان لە ڕەوتی ڕاپەڕینەکەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕووبەڕووی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ بوونەتەوە و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکان بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر لە چارەنووسی منداڵەکانیان، دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکان ئامادە نەبوون هیچ ڕوونکردنەوە و وەڵامێکیان پێ بدەنەوە.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/02/20/p47251
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram