🔸دوابەدوای ڕەتکردنەوەی داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی مێحراب عەبدوڵڵازادە لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە، مەترسیی لەسێدارەدانی خێرای ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە پەرەی سەندووە.
🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، داواکاریی پێشکەشکراو بە دیوانی باڵای ئێران سەبارەت بە دادگاییکردنەوەی مێحراب عەبدوڵڵازادە ڕەت کراوەتەوە و سەرەڕای پێشکەشکردنەوەی دووبارەی داواکارییەکە لە لایەن پارێزەرانی دۆسیەکەوە، دیوانی باڵای ئێران ئامادە نەبووە بڕیار بۆ ڕاگرتنی پرۆسەی جێبەجێکردنی سزاکە بدات.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2026/02/20/p47233
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram