🔸لەسەر چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی عەلی بەبری و ڕەزا خاسی کە لە شارەکانی ئەسفەراین و ئیلام دەستبەسەر کراون، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەسفەراینەوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «عەلی بەبری، لاوی ٢٠ ساڵانی خەڵکی ئەسفەراین، ڕۆژی ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ (١٢ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەیان، بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کرا. عەلی لە ساتی دەستبەسەرکردنەوە تا ئێستە لە مافی وەرگرتنی پارێزەر و دیداری بنەماڵە بێبەش بووە و تەنها جارێک لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا باسی لەوە کردووە کە بە مەبەستی وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ ئەشکەنجە دراوە».
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/02/15/p47199
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram