🔸لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ لە شارەکانی ڕەشت و مەشهەد، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی بەڕەسەر و شیروان بە ناوەکانی محەممەد کەربەلایی و سەمەد ئەحمەدیی بەڕەسەری بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانیان بەخت کردووە.
🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مەشهەدەوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «محەممەد کەربەلایی، ٢٢ ساڵان، خەڵکی شیروان و دانیشتووی مەشهەد، ئێوارەی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە بولواری تووسی ئەم شارەدا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گوللە بەر لاتەمووی کەوت و گیانی بەخت کرد. بنەماڵەکەی دوای چەند ڕۆژ گەڕانی بەردەوام لە بەهەشتی ڕەزای مەشهەد، تەرمەکەیان وەرگرتەوە و ڕۆژی ٢٥ی بەفرانبار (١٥ی ژانڤییە) لە گۆڕستانی «بەهەشتی ڕزوان»ی هەمان شار ئەسپەردەی خاکیان کرد».
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/killings-of-civilians-ku/2026/02/15/p47189
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram