🔸بڕیاری دەستبەسەربوونی یاسر ئەدوایی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و چالاکوانی کوردی خەڵکی گوندی «سلێن»ی هەورامان کە پێشتر لە ٢٢ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٤دا (١٣ی نۆڤامبەری ٢٠٢٥) دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا دەستبەسەر کرابوو، بۆ ماوەی مانگێکی تر درێژ کرایەوە.
🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چالاکوانە سیاسییە کە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان ڕاگیراوە، لە کاتی دەستبەسەرکردنەوە تا ئێستە لە مافی وەرگرتنی پارێزەر و دیداری بنەماڵە بێبەش بووە و بە درێژایی ئەم ماوەیە تەنها مۆڵەتی پێ دراوە چەند جارێک بە کورتی و لە ڕێگای تەلەفۆنەوە پێوەندی بە بنەماڵەکەیەوە بکات. هاوکات لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیەنراوە کە بڕیاری دەستبەسەربوونی کوڕەکەیان بۆ ماوەی مانگێکی تر درێژ کراوەتەوە.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/02/14/p47184
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram