شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان @KurdistanHRN 14.02.2026 13:16 Скопировать Пожаловаться 🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەرباری ئاستەنگەکانی بەردەم پێوەندیگرتن لەگەڵ ناوخۆی ئێراندا و هەروەها گوشار و هەڕەشە ئەمنییەکانی حکومەت بۆ سەر بنەماڵەکان بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانبەختکردنی منداڵان و ئازیزانیان، تا ئێستە توانیویەتی لە ڕێگای وتووێژەوە لەگەڵ سەرچاوە ئاگادارەکاندا ناو و زانیاریی ٢٤٠ هاووڵاتیی کورد کە لە ڕەوتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی بەفرانبار لە شارە جیاوازەکانی کوردستان و ئێراندا گیانیان بەخت کردووە، تۆمار و پشتڕاست بکاتەوە. پێویستە ئاماژە بەوەیش بکەین کە ناسنامە و زانیاریی چەندین هاووڵاتیی دیکەیشمان بە دەست گەیشتووە کە دەوترێت لەم ڕاپەڕینەدا کوژراون، لە ئێستەدا لێکۆڵینەوەکانمان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیاریانەیش هێشتا درێژەی هەیە. 🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/publications-ku/special-reports-ku/2026/02/14/p47173 @KurdistanHRN 760
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram