🔸لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شارەکانی تاران و مەشهەددا دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان و قووچان بە ناوەکانی ئەحمەد خەزایی و ئەمیرحسەین قارداشی، منداڵی ١٥ ساڵان، بە دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانیان بەخت کرد.
🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە تارانەوە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «ئەحمەد خەزایی، هاووڵاتیی ٤٦ ساڵانی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران، ئێوارەی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شەقامی وەلیعەسری شەهریاری پارێزگای تاراندا کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی جەنگیی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گوللە بەر ملی کەوت و گیانی بەخت کرد.» بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، بنەماڵەکەی دوای ئاگاداربوونەوە لە ڕووداوەکە سەردانی ساردخانەی کەهریزەکیان کرد و تەرمەکەیان لە ناو تەرمی ژمارەیەکی زۆر لە گیانبەختکردوانی دیکەی ڕاپەڕینەکەدا دۆزییەوە.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/killings-of-civilians-ku/2026/02/13/p47169
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram