🔸لەسەر چارەنووسی میلاد ئیبراهیمی، هاووڵاتیی ٣٠ ساڵانی خەڵکی کامێران کە لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا بە چەکی جەنگیی هێزەکانی سوپای پاسداران بریندار بوو و ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ (١ی فێڤرییەی ٢٠٢٦) لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوەدەستبەسەر کرا، هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.
🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاند کە سەرباری تێپەڕینی ١٢ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییەدا، تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگرتنی بەردەست نەکەوتووە. هاوکات حامید ئیبراهیمیی برای میلاد ئیبراهیمییش لەبەر ئەوەی لە ساتەوەختی دەستبەسەرکردنی میلاددا ناڕەزایی دەر بڕیبوو، دەستبەسەر کرا، بەڵام دوای ٦ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/02/13/p47167
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram