🔸سزای لەسێدارەدانی یەعقووب کەریمپوور، بەندکراوی تورکی یارسانی تۆمەتبار بە «سیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل» لە لایەن لقی ٩ی دیوانی باڵای ئێرانەوە وەک خۆی پەسەند کرایەوە. ئەم بڕیارە پێشتر لە گەڵاڕێزانی ١٤٠٤دا (نۆڤامبەری ٢٠٢٥) لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە دەر کرابوو و دوای پەسەندکردنی لە دیوانی باڵای ئێراندا، ئەم بەندکراوە ئێستە لە بەردەم مەترسیی لەسێدارەدانی دەسبەجێ و خێرادایە.
🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ورمێوە لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵەدا بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لقی ٩ی دیوانی باڵای ئێران سزای لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوەی پەسەند کردووە و بڕیارەکە بە شێوەی فەرمی لە زیندانی ناوەندیی ورمێدا بە خودی یەعقووب کەریمپوور و هاوکات لە دەرەوەی زیندان بە پارێزەرەکانیشی ڕاگەیەنراوە. بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، دوای ڕاگەیاندنی بڕیارەکەی دیوانی باڵا، پارێزەرانی دۆسیەکە سەرقاڵی تۆمارکردنی داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ئەم بەندکراوەن، بەڵام…
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2026/02/12/p47152
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram