🔸دوای تێپەڕینی زیاتر لە حەفتەیەک لە دەستبەسەرکردنی بروومەند ئەعزەمیپوور، نووسەر و مامۆستای خوێندنگە دواناوەندییەکانی شاری کرماشان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی کراوەتەوە، بەرەست نەکەوتووە.
🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «بروومەند ئەعزەمیپوور ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ (١ی فێبرییەی ٢٠٢٦) کاتێک بۆ وەرگرتنی کتێب سەردانی فەرمانگەی پۆستەی کرماشانی کردووە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. چەند کاتژمێرێک دواتر هێزە ئەمنییەکان چوونەتە سەر ماڵەکەی و دوای پشکنینێکی زۆر دەستیان بەسەر هەندێ کەلوپەلی ناو ماڵەکە بەتایبەت لەپتاب و مۆبایل و کتێبەکانیدا گرتووە».
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/02/09/p47091
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram