🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەرباری ئاستەنگەکانی بەردەم پێوەندیگرتن لەگەڵ ناوخۆی ئێراندا و هەروەها هەڕەشە ئەمنییەکانی حکومەت بۆ سەر بنەماڵەکان بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانبەختکردنی منداڵان و ئازیزانیان، تا ئێستە توانیویەتی لە ڕێگای وتووێژەوە لەگەڵ سەرچاوە ئاگادارەکاندا ناو و زانیاریی ٢٢٩ هاووڵاتیی کورد کە لە ڕەوتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی بەفرانبار لە شارە جیاوازەکاندا، بەتایبەت لە پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام، تاران، ئەلبورز، لوڕستان، خوراسانی ڕەزەوی، ئێسفەهان، مەرکەزی، هورموزگان و خووزستان، گیانیان بەخت کردووە، تۆمار و پشتڕاست بکاتەوە. پێویستە ئاماژە بەوەیش بکەین کە ناسنامە و زانیاریی چەندین هاووڵاتیی دیکەیشمان بە دەست گەیشتووە کە دەوترێت لەم ڕاپەڕینەدا کوژراون و لێکۆڵینەوەکان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیاریانەیش هێشتا درێژەی هەیە.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/publications-ku/special-reports-ku/2026/02/02/p46800
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram