🔸خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی رۆژ و حەفتەکانی ڕابردووی شابادی کرماشان، بەتایبەت ئێوارەی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە لایەن هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە شێوەی توند و خوێناوی سەرکوت کراوە. بە گوێرەی چەندەها ڕاپۆرت، دەیان هاووڵاتیی خۆپیشاندەر و ڕاپەڕیوی ئەم شارە کوژراون و ژمارەیەکی زیاتریش بریندار بوون. هاوکات شەپۆلێکی بەربڵاوی دەستبەسەرکردن شارەکەی گرتووەتەوە و تا ئێستایش درێژەی هەیە.
🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕێگای وتووێژەوە لەگەڵ چەند سەرچاوەیەکی متمانەپێکراودا، ناو و زانیاریی ١١ هاووڵاتیی کوردی شابادی پشتڕاست کردووەتەوە کە هەرهەموویان لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئێوارەی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤دا (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانیان بەخت کردووە. ئەم هاووڵاتیانە بریتین لە: دوکتور سەجاد کیانی (پزیشکی ددان)، میلاد گەنجدۆست (٢٦ ساڵان و پەرستاری نەخۆشخانە)، جابر عەبدی (٢٠ ساڵان)، ڕەزا دەروێشی (٢٧ ساڵان)، میلاد فەڕوخی...
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/killings-of-civilians-ku/2026/01/23/p46519
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram