🔸دوو هاووڵاتیی کوردی یارسان بە ناوەکانی بێهزاد عەباسیی گەورەجووبی و ماهان مەردانیی گڕسەدەفی ڕۆژانی ١٨ و ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ و ٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا بە دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.
🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاند کە بێهزاد عەباسیی گەورەجووبی، خەڵکی قەسری شیرین، ئێوارەی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان و گیانی بەخت کرد. تا ساتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر ڕادەستکردنەوە و ئەسپەردەکردنی تەرمی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نەکەوتووە.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/killings-of-civilians-ku/2026/01/23/p46496
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram