avatar
شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
@KurdistanHRN
23.01.2026 15:51
🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کامێرانەوە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاند کە ڕۆژانی ١٨، ١٩ و ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨، ٩ و ١٠ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) کاسبکاران و بازاڕیانی ئەم شارە بەتەواوی لە مانگرتندا بوون و دووکانەکانیان داخستبوو، شەوانیش خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایی لەسەر شەقامەکان درێژەی هەبوو. بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، لەو سێ شەوەدا هێزەکانی سوپای پاسداران بە چەکی جەنگی و ساچمەزەن دەسڕێژیان لە خۆپیشاندەران دەکرد. لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژانەدا بە لایەنی کەمەوە ٥ کەس بە گوللەی جەنگی بریندار بوون و لانیکەم ٦ کەسی دیکەیش ساچمە بەر چاوەکانیان کەوت و بە سەختی بریندار بوون، بە جۆرێک کە چاویان لەدەست داوە. هەروەها دەیان برینداری دیکە لەبەر مەترسیی دەستبەسەربوون سەردانی ناوەندە پزیشکییەکانیان نەکردووە و لە ماڵەکاندا چارەسەر و دەرمانیان بۆ کراوە. سەرچاوەکە هەروەها زیادی کرد کە تا ئێستایش هێزەکانی سوپای پاسداران بە شەو لە شەقامەکانی شاردا بڵاوەیان پێ دەکرێت و لەم ماوەیەدا لانیکەم ٢٠ کەس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

@KurdistanHRN
1 1.3K

Обсуждение 0

Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.

Обсудить в Telegram

شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان

3.3K
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Открыть в Telegram