🔸حەسەنعەلی نەورۆزیی سامڵە، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی مەشهەد، لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکان گیانی بەخت کردووە و تەرمەکەی بە نهێنی ئەسپەردە کراوە.
🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاند کە ئەم هاووڵاتییە کرێکارە ٥٤ ساڵەیەی خەڵکی کرماشان کە لە هۆتێلێکی مەشهەد کاری دەکرد، ڕۆژی ١٨ یان ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ یان ٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکان گیانی بەخت کردووە.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/killings-of-civilians-ku/2026/01/22/p46486
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram