🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕێگای وتووێژەوە لەگەڵ چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کرماشاندا، توانیویەتی گیانبەختکردنی ٧ هاووڵاتیی کوردی دیکە بە ناوەکانی موهەننا دووکوشکانی، مەیسەم کۆرانیان، فەرزاد خەیردار و مەیسەم باقری لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ڕۆژی١٨یبەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦)ی ئەم شارەدا پشتڕاست بکاتەوە.
🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ژمارەی ئەو هاووڵاتییە کوردە گیانبەختکردوانەی تا ئێستا تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان توانیویەتی ناو و زانیارییەکانیان تۆمار بکات، دەگاتە ٧٠ کەس کە ٢٤ کەسیان خەڵکی کرماشان بوون. بەڵام بە داخەوە ژمارەی ڕاستەقینەی گیانبەختکردوانی ئەم شارە کە یەکێک بوو لە ناوەندە سەرەکییەکانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار، زۆر زیاترە لەم ژمارەیە و تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە هەوڵی بەردەوامدایە تاکوو زانیاریی دروست و متمانەپێکراو لەسەر سەرکوتکارییەکانی ئەم شارە کۆ بکاتەوە.
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/killings-of-civilians-ku/2026/01/22/p46479
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram