🔸ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لەسەر بانگەوازی هاوبەشی حیزبەکانی کوردستان، کاسبکاران و بازاڕیانی سنە و زیاتر لە ٢٠ شاری دیکەی کوردستان وەک پەرچەکردارێک لە بەرانبەر سەرکوتکردنی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا، بەتایبەت لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان و لوڕستان، مانگرتێنکی گشتییان بەڕێوە برد و دووکان و شوێنی کارەکانیان داخست. لە ئێوارەی هەمان ڕۆژەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی سەرشەقامیش لە شاری سنە دەستی پێ کرد.
🔸هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە کە خۆی شایەتحاڵی مەیدانیی ڕووداوەکان بووە، لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «هێزە ئەمنییەکان لە یەکەم چرکەکانی دەسپێکردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی سەرشەقامەوە بە چەکی جەنگی و ساچمەزەن دەستیان دایە سەرکوتکردنی خەڵکی ناڕازی کە بووە هۆی گیانبەختکردن و برینداربوونی ژمارەیەکی نادیار لە هاووڵاتیان».
🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2026/01/15/p46410
@KurdistanHRN
Обсуждение 0
Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.
Обсудить в Telegram