avatar
شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
@KurdistanHRN
15.01.2026 18:20
🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لەگەڵ چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوخۆی ئێراندا وتووێژی کردووە و توانیویەتی کوژرانی سێزدە هاووڵاتیی کوردی دیکە بە ناوەکانی گوڵاڵە مەحموودی‌ئازەر، زەهرا مورادی، عیرفان عەلیزادە، پوویا ڕوستەمی، کەیوان ڕەزایی، حسەین شێرکۆڵ، سیاوەش شێرزاد، ڕێبین مورادی، ئەردەشیر زارعی، عەلی عەباسی، سەیدمیلاد حسەینی، محەممەد سەیدی و ئەمیرعەلی جەلیلیان لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی پارێزگاکانی ئیلام، تاران، ئەلبورز، مەرکەزی، کرماشان و ئێسفەهان پشتڕاست بکاتەوە.

🔸بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاباد، ئەمیر عەلی جەلیلیان، ٦٥ ساڵان، کە ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) دەیان گوللەی ساچمە بەر سەر و جەستەی کەوتبوو و لە حاڵەتی کۆمادا بوو، ڕۆژی ڕابردوو ٢٤ی بەفرانبار (١٤ی ژانڤییە) بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کردووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/killings-of-civilians-ku/2026/01/15/p46377

@KurdistanHRN
2 621

Обсуждение 0

Обсуждение не доступно в веб-версии. Чтобы написать комментарий, перейдите в приложение Telegram.

Обсудить в Telegram

شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان

3.3K
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Открыть в Telegram